محەممەد مەحموود – سۆران:
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین باران بارین لە قەزای مێرگەسۆر بووە و کۆی باران بارینی ئەمساڵیش گەیشتە 328.5 ملم، بەگشتی باران بارینی ئەمساڵ لە ئیدارەی سۆران لە تەواوی قەزاکان 100 ملیمی تێپەڕاندووە.
مەقبیلا مزووری، لە هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئاماری باران بارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیاند و لە قەزاکانی مێرگەسۆر و رواندز زۆرترین باران باریووە، مێرگەسۆر بەرزترین ڕێژەیی باران بارین تۆمارکردووە بە تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 39.5 ملم باران باریووە، تێکڕای باران بارینیش لەو قەزایە گەیشتە 328.5 ملم، لە رواندزیش لە 24کاتژمێری ڕابردوو 15.4ملم باران باریووە و کەمترین بارانیش لە 24 کاتژمێری ڕابردوو له قەزای چۆمان بووە.































































