ئابووریناسێكی عێراقی ڕایدهگهیهنێت، عێراق پلانی هەیە مووچه کەم بکاتەوە و، لەگەڵ دابهزاندنى بههاى دراوى نیشتمانیی بهرانبهر دراوى جیهانى.
نهبیل مهرسوومی، ئابووریناس و ئهكادیمی عێراقی، له ههژمارى تایبهتى خۆى له فهیسبووك نووسیویهتى: “سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی پێیان وایە قەیرانە ئابوورییەکانی ئهو وڵاتانهی ئاستى بژێوییان نزمه، له ئهنجامى هەڵەکانی سیاسەتە ئابوورییە گشتییەکانه و چاککردنەوەی ئەمەش پێویستی بە ئەنجامدانی گۆڕانکاریی بنەڕەتییە لەم سیاسەتانەدا، تەنانەت ئەگەر ئەمە لەسەر حسابی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکان و هەژاران بشکێتەوە.
باسی لەوەشکرد کە پاکێجێکی چاکسازیی ئابووری لەلایەن سندووقی دراوی نێودەوڵەتییەوە پەیڕەو دەکرێت پێکهاتووە لە: دابەزاندنی بەهای دراوی نیشتمانی و پاشان خستنەڕووی بۆ بازاڕ، بەرزکردنەوەی نرخی سوود و دیاریکردنی سەقفی قەرزەکان، هەروەها کەمکردنەوەی مووچە و سنووردارکردنی دامەزراندنی دەرچووان لە دامەزراوە حکومییەکان، لەگەڵ بەرزکردنەوەی نرخی وزە (بهنزین و گاز و غاز) بۆ ئاستی نرخە جیهانییەکان و، بەرزکردنەوەی رێژەکانی باج و زیادکردنی داهاتەکەی.
له كۆتاییدا دەڵێ: ” جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی پەڕەی سپی تێچوویەکی کۆمەڵایەتی زۆری لێدەکەوێتەوە کە قورساییهكهى دهكهوێته ئهستۆی هەژاران و خاوەن داهاتە سنووردارەکان”.

































































