بەرپرسێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئاماژە بەوەدەکات، بەشداری گرووپە چە*کدارەکان لە حکومەتی نوێی عێراق، کارێکە لەگەڵ هاوبەشی نێوان واشنتن و بەغدا یەکناگرێتەوە.
بەرپرسێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە، پێکهێنانی حکومەتی نوێ، بڕیارێکی عێراقییە، بەڵام چۆنییەتی مامەڵەی واشنتن لەگەڵ حکومەتەکە بڕیارێکی ئەمریکییە.
ئەو بەرپرسەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەبارەی بەشداریکردنی گرووپە چەکدارەکان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گوتوویەتی، سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق، ئەوە دەزانن، کە بەشداری گرووپە چەکدارەکان لە پێکهێنانی حکومەت، کارێکە و لەگەڵ هاوبەشی نێوان بەغدا و واشنتن یەکناگرێتەوە.

































































