سۆران سرێشمەیی_زاری کرمانجی
وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەشكرای دەكات، بەم نزیکانە شارەدێی خەلیفان دەبێتە قەزا.
لەو بارەیەوە هەڵکەوت وەڵاشی بەڕێوبەری ناحیەی خەلیفان بە وەکالەت بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١١/٢٢، هاوڕێ لەگەڵ بەرپرس و کارگێڕانی لیژنە ناوچەی خەلیفانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەسەر داوای هاووڵاتییانی ناحیەی خەلیفان، سەردانی وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان کرد و باسی پرسی بە قەزاکردنی ناحیەی خەلیفانمان خستەڕوو.”
وەڵاشی ئاشکراشیکرد:”لە دیدارەکەدا ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوەخۆ بەڵێنیدا کە بەم نزیکانە مژدەی بە قەزاکەدنی خەلیفان ڕادەگەێنن.”
شارەدێی خەلیفان سەربە قەزای ناوەندی سۆران، دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی هامڵتۆن و جگە لە سەنتەری شار هەروەها نزیکەی ٦٥ گوند لەخۆ دەگرێت.”