وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی قوتابخانە زیانلێکەوتووەکانی لافاو رایگەیاند” هەموو قوتابخانەکان نۆژەن دەکرێنەوە.”
ئالان حەمە سەعید، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوەکرد، لە هەفتەی داهاتووەوە کاری نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان دەستپێدەکات و ئەوەی پێویست بێت بۆ قوتابخانەکانی دابین دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکر، تیمە ئەندازیارییەکانی پەروەردەی گشتیی سلێمانی گەیشتوونەتە چەمچەماڵ بۆ دەرخستەی زیانەکان. بڕیاردراوە پارەی پێویست بخریتە بەردەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمان.
لەبارەی راگەیاندنی پشوو، وەزیری پەروەردە وتی” دەسەڵات دراوەتە تەواوی بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ ئەوەی لە کاتی کارەساتی سرووشتیدا، بۆ ماوەی سێ رۆژ پشوو رابگەیێنن.”
هاوکات، دەستخۆشی لە تەواوی مامۆستایان کرد کە لەم بارودۆخەی لافاوەدا دەوامیان کردووە.































































