ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
گۆڤاری نەمناک لە لاپەڕەی تەندروستی خۆی زیانەکانی زۆر خواردنی ترشی ئاشکرا دەکات و دەڵێت: ئەو کەسانەی سیستمی بەرگری لاوازییان هەیە پێویستە لە خواردنی ترشی دوور بکەونەوە.
سەرچاوەکە ڕاشی گەیاند، خواردنی زۆر و کۆنتڕۆڵنەکراوی ترشی، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک و گەدە زیاد دەکات. خواردنی ترشی لەگەڵ خواردنەکانی تر زیانبەخشە بۆ ئەو کەسانەی کە برینی گەدەیان هەیە. چونکە ترشی، ترشی گەدە زیاد دەکات و برینەکە خراپتر دەکات. ترشی هەروەها زیانبەخشە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی ڕیخۆڵەی هەستەوەر یان خراپی هەرسکردنیان هەیە.
سەرچاوەکە زیاتر ڕوون دەکاتەوە: خواردنی ترشی زیان بە مینای ددانیش دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی کلۆربوونی ددان و زیان گەیاندن بە پووک. هەموو ترشیات و خۆراکە ترشەکان کە PHـی کەمیان هەیە دەچنە ناو مینای ددان و پووک، دواجار دەبێتە هۆی شل بوون و ڕزینی ددانەکان.
پووکانەوە و تێکچوونی ئێسکیش کاریگەری لاوەکی خواردنی زۆری ترشیاتن. زۆر خواردنی ترشی دەبێتە هۆی کەڵەکەبوونی شلە لە جومگەکان و هەوکردنی جومگەکان.

































































