زاری كرمانجی-سۆران
بۆ هەموو پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە گشتی و فەیسبووک بە تایبەت، کە ‘ناو، لۆگۆ و مایکی تایبەت بە خۆیان هەیە، کە هەواڵ و زانیاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاودەکەنەوە. بۆئەوەی بە شێوەیەکی فەرمی لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە پشتگیری کارکردن و تۆمارکردنتان پێبدرێت، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی ئیدارەی سۆران بکەن.
ئەوەش خراوەتە: ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوەی سۆران دەكەوێتە دەروازەی شاری سۆران هۆڵی بۆنەکان.

































































