محەممەد مەحموود – سۆران:
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو زۆرترین باران بارین لە قەزای مێرگەسۆر بووە و کۆی باران بارینی ئەمساڵیش گەیشتە 289 ملم ، بەگشتی باران بارینی ئەمساڵ لە ئیدارەی سۆران لەتەواوی قەزاکان 100 ملیمی تێپەڕاندوە.
مەقبیلا مزووری، لە هۆبەی کەشناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئاماری باران بارینی 24 کاتژمێری رابردوو لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە قەزاکانی مێرگەسۆر و سیدەکان زۆرترین باران باریووە، مێرگەسۆر بەرزترین ڕێژەیی باران بارین تۆمارکردووە بەتەنها لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 8،5 ملم باران باریووە، تێکڕای باران بارینیش لەو قەزایە گەیشتە 289 ملم، لە سیدەکانیش لە 24کاتژمێری ڕابردوو 5 ملم باران باریووەو کەمترین بارانیش لە 24 کاتژمێری ڕابردوو له قەزای چۆمان بووە.

































































