ئابووریناسێكی عێراقی ئاشكراى ده‌كات، ژماره‌یه‌كی زۆر بندیوار و خاوه‌ن دوومووچه و زیاتر له مووچه‌یه‌ك له عێراقدا هه‌یه و ئیداره‌دانى پاره له عێراقدا به‌خراپترین شێوه به‌ڕێوه ده‌برێت كه له ناوچه‌كه هاوشێوه‌ى نییه.
نه‌بیل مه‌رسوومى، ئابووریناس و شاره‌زا له‌بوارى نه‌وت له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا، ره‌خنه‌ى توندی له وه‌زاره‌تى دارایی عێراق گرت و وتی: “وا دیاره راگه‌یاندراوه‌كانى خۆیانیش ناخوێننه‌وه، خۆیان مانگانه به راپۆرت لیستى داهات و خه‌رجییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه و ورده‌كارییه‌كانى تێدایه، تا مانگى ئه‌یلوولى رابردوو گه‌ر پاره‌ى مووچه كۆ بكه‌ینه‌وه و دابه‌شى نۆ مانگى بكه‌ین، ده‌رده‌كه‌وێت كه (حه‌وت ترلیۆن و 572) ملیار دیناره، كه چى هه خۆیان ده‌ڵێن ته‌نها شه‌ش ترلیۆن دینار بۆ مووچه خه‌رج كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كه ته‌نها له مانگى رابردوودا عێراق 7 ملیار دۆلاری له‌پاره‌ى نه‌وت ده‌ستكه‌وتووه، گوتیشی: “ئه‌و داهاته رێك ده‌كاته بودجه‌ى ساڵى 1986 كه عێراق ئه‌وكات له جه‌نگى هه‌شت ساڵه‌شدا بوو، به‌و حه‌وت ملیاره و داهاتى نانه‌وتییه‌وه ده‌كاته زیاتر له 10 ترلیۆن دینار، كه ده‌بوایه ئێستا له ژیانێكی زۆر باش‌دا بژیایه‌ین، ئه‌مه پاره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام له عێراقدا كێشه له داهاتدا نییه، به‌ڵكو كێشه له خه‌رجكردندایه، چونكه خه‌رجى هه‌میشه‌یی هه‌یه و كۆى هه‌موو خه‌رجییه‌كان له ساڵێكدا ده‌گاته 150 ترلیۆن دینار له‌كاتێكدا له‌وپه‌ڕى باشیدا داهات له ساڵێكدا ناگاته 120 ترلیۆن دینار، واتا جیاوازییه‌كى زۆرمان هه‌یه”.
ئه‌و ئابووریناسه، به گرنگى ده‌زانێت دۆسیه‌ی مووچه له عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت و رێك بخرێته‌وه، گوتی: “ئه‌مه گرنگترین دۆسیه‌یه له‌به‌رده‌م حكومه‌تى داهاتوودا، چونك جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان به‌رزترین مووچه و كه‌مترین مووچه هه‌یه به شێوه‌یه‌ك كه كه‌سانێك هه‌یه 30 هێنده‌ى كه‌سێكی تر مووچه وه‌رده‌گرێت، بۆیه ده‌بێت مووچه‌ى مووچه‌به‌رزه‌كان كه‌م بكرێته‌وه و ئه‌وانه‌ى دوو مووچه یان زیاتر وه‌رده‌گرن مووچه‌كانیان رابگیرێت و بن دیواره‌كان نه‌مێنێت”.
سه‌باره‌ت به داهاتى گومرگى ده‌روازه و فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق، گوتی: “پێویسته سیستمى گومرگی چاكسازی تێدا بكرێت، ناكرێت حكومه‌ت لێخۆشبوو‌ن بۆ چه‌ند لایه‌نێكی تایبه‌ت بكات و پاره‌ى گومرگ نه‌ده‌ن، كه چى بازرگانانى دیكه پاره بده‌ن، و دەبێت هه‌موو لایه‌ك رسووماتى گومرگى بده‌ن، دەشڵێت، ئیداره‌دانى پاره له عێراقدا به‌خراپترین شێوه به‌ڕێوه ده‌برێت كه له ناوچه‌كه هاوشێوه‌ى نییه”.

































































