شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی :
سامسۆنگ ناوێكی زۆر ئاشنایە بۆ ئارەزومەندانی تەكنەلۆژیا. بەڵام ئایا دەزانی “سامسۆنگ” مانای ڕاستەقینەی هەیە؟ بێگومان دیاریكردنی مانای ئەم وشەیە كەمێك قورسە چونكە بنەچەی ئەم وشەیە كۆرییە.
كۆمپانیای سامسۆنگ كۆمپانیایەك دەكەوێتە باشووری كۆریای باشوور، لە سیئۆلی پایتەختی وڵاتەكە، و تەواو ئاشكرایە كە ئەم وشەیە تەنیا كۆرییە. لە ڕاستیدا “سامسۆنگ” لە دوو بەشی “سام” و “سۆنگ” پێكدێت، كە هەر بەشێكیان مانای سەربەخۆیان هەیە. “سام” بە واتای “سێ” و “سونگ” بە واتای “ئەستێرە”. كەواتە وشەی “سامسۆنگ” واتە “سێ ئەستێرە”..
لە ڕاستیدا ئەم سێ ئەستێرەیە نوێنەرایەتی لۆگۆی ڕەسەنی ئەم كۆمپانیایە دەكەن لە ٣٠ ساڵی یەكەمیدا؛ واتە كاتێك سامسۆنگ چالاكییەكانی لە بواری خانووبەرەدا دەستپێكرد. بەڵام ئێستا سامسۆنگ زیاتر لە 236 هەزار كارمەندی لە 29 وڵاتی جیاوازدا لە سەرانسەری جیهان دامەزراندووە، لە ئێستادا كۆمپانیا كۆرییەكە وەك یەكێك لە 10 براندە جیهانییە سەرەكییەكان ناسراوە.

































































