شههلاسۆفى- زارى كرمانجى:
وەرزشی بەردەوام و ڕۆژانە، جگە لەوەی مرۆڤ هەست بە باشی دەکات، بەرگەگرتن لە بەرامبەر نەخۆشییەکان زیاد دەکات. وەرزشکردن ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە بە گۆڕینی میتابۆلیزمی لەش.
هەروەها یارمەتی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکە دەدات دوای دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و دەستپێکردنی چارەسەرکردن، بۆ ئەوەی بتوانێت پێکهاتەیەکی سەرەکی چارەسەرکردن بێت لە قۆناغی چاکسازیدا.
يهكێك له گرنگترين بنهماكانى چارەسەرکردنی نەخۆشانی شێرپەنجەی مەمک ئەوەیە کە نەخۆشەکان ئامادەبن بۆ بەردەوامبوون لە ژیانی ڕۆژانەیان و ژیانێکی چالاکیان هەبێت.
وەرزشکردن و چالاکیی جەستەیی هەڵبژاردەیەکی گرنگن لە قۆناغەکانی چارەسەری ئەم جۆرە نەخۆشانەدا چونکە ژیانێکی دینامیکییان بۆ دابین دەکات بە ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی نەخۆشییەکە و تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دیکە و نەهێشتنی ماندوێتی لە کاتی چارەسەرکردندا.
کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی هۆرمۆنەکان، وەک ئیسترۆجین، ئەنسۆلین، و فاکتەری گەشەی هاوشێوەی ئەنسۆلین (IGF-1)، کە پەیوەندییان بە پێشکەوتنی شێرپەنجەوە هەیە. دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە قەڵەوی بەتایبەت بەرگری ئەنسۆلین و کەڵەکەبوونی چەوری كه سەرچاوەی سەرەکی هۆرمۆنەکانن دەبنە هۆی شێرپەنجەی مەمک لە دوای وەستانی سوڕی مانگانە).

































































