زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، کەشی ناوچەکەمان بە گشتی ئاسمان هەور و هەندێک کات نیمچە هەور دەبێت و لەگەڵ ئەوەی کاریگەری شەپۆلەکەش بەرەو کۆتای دەچێت، بەڵام ناجێگیری کەش وادەکات هەندێک جار چالاک بێت لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەشێک لە سنووری پارێزگای هەولێر و ئەگەری کەمێک باران لەسەنتەری پارێزگای هەولێر و بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک هەبێت.
سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری نمە باران لە هەندێک کاتدا هەیە.
ئاماژەشیدا بەوەی کەشەکە بە گشتی تا ڕادەیەک جێگیر دەبێت جگە لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کە هەندێک کات نمەباران دەبارێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 14 پلەی سیلیزی
دهۆک : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 14 پلەی سیلیزی
کەرکووک : 15 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 10پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 3 پلەی سیلیزی
ئامێدی: 10پلەی سیلیزی
گەرمیان : 16 پلەی سیلیزی

































































