محەممەد مەحموود- زاری کرمانجی :
دوای ئەوەی بە هۆی بەفرو ڕنی، ئاوی پڕژێ گرفتی بۆ دروست بوو، تیمێک له فەرمانبەران و ئەندازیارانی ئاوی چۆمان، توانیان ئەو گرفتە چارەسەر بکەن.
سیروان محەممەد میر، بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان و دەوروبەری بەزاری کرمانجی راگەیاند” بەهۆی بەفرو هاتنی ڕنی، پڕۆژەی ئاوی پڕژێ گرفتی بۆ دروست بوو ، هەر زوو هەوڵماندا کێشەکە چارەسەر بکەین، بەڵام لەبەر سەختی ڕێگاو هاتنی بەفرێکی زۆر دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر لە شوێنیکی سەخت و لە کەش و هەوایەکی ناجێگیر و بەفرو بارانی بەردەوام، توانیمان لەژێر بەفر و (ڕنی) ئاوی پڕژە بەگەڕێنینەوە دۆخی ئاسایی خۆی”.
بەڕێوەبەری ئاوی چۆمان و دەوروبەری گوتیشی” ئەو پڕۆژەیە ئاو بۆ قەزای چۆمان و گوندەکانی دابین دەکات، نەمان هێشت هاووڵاتییان تووشی کەم ئاوی ببن، سوپاس بۆ دڵسۆزی فەرمانبەرەکانمان ماندوونەناسانە بەیەک تیم کارکردن بۆ خزمەت کردنی هاووڵاتییان.سوپاس هەریەکە لە بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، قایمقامی چۆمان، ئەو کەس و تیمانەدەکات کەوا هاوکارمان بوون.

































































