پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/11/22 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له گرنگیی یه‌كهه‌ڵوێستی له‌سه‌ر ئاستی نیشتمانی كرده‌وه و یه‌كڕیزی و هه‌ماهه‌نگییان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كان له بواری ئابووری و بژێوی ژیان و خزمهتگوزاریهكاندا به پێویست زانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هه‌موو هاووڵاتییانی عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی فیدراڵ پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك كه مافی هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی دووباره پیرۆزبایی له به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كرد بۆ متمانهوهوهرگرتنی حكوومه‌ته‌كه‌ی و گه‌شبینیی خۆی به تواناكانی حكوومه‌تی نوێ له گواستنه‌وه‌ی وڵات بۆ قوناغێكی جیاوازتر ده‌ربڕی كه زمانی لێكگه‌یشتن و چاره‌سه‌ری تیایدا زاڵ بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی ئه‌منی له ناوچه سنوورییه‌كانی عێراق كرا و داكۆكی له هاوكاریی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه بۆ پاراستنی سه‌روه‌ریی عێراق و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌زاندنه به‌رده‌وامه‌كان و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی خاكی عێراق نه‌بێته پێگه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ.