مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، گیانلەدەستدانی دوو كۆڵبەری لە سنووری نێوان ئێران و توركیا ڕاگەیاند .
هەنگاو بڵاوی كردەوە “دوو كۆڵبەری كورد و خەڵكی شاری ورمێ بە ناوەكانی مەعسووم ئەحمەدی و ئامۆزاكەی جاندار ئەحمەدی، خەڵكی ناوچەی سۆمای برادۆستی ورمێ، ڕۆژی سێشەممە 9ـى 12ـى 2025، بەهۆی ڕنوو لە سنوورەكانی نێوان ئێران و توركیا گیانیان لەدەستدا.”
بە گوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، كۆڵبەرێكی دیكە هاوڕێ لەگەڵ ئەو دوو كۆڵبەرە كە گیانیان لەدەست داوە، توانیویەتی خۆی ڕزگار بكات و بگەڕێتەوە ماڵەوە.
ساڵانە دەیان كۆڵبەر بە مەبەستی بژێوی ژیانیان ڕوو لە چیا سنوورییەكان دەكەن و بەهۆی بەربوونەوەی ڕنووی بەفر بریندار دەبن و چەند كەسێكیش گیانلەدەستدەدەن.


































































