پێگەی زمانی فارسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوی کردووەتەوە ” تەنیا لە مانگی نۆڤەمبەردا لانیکەم ٢٦٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون، کە زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا تۆمار کراوە، لە کاتێکدا کۆماری ئیسلامی تەنیا بە فەرمی دوو لە سێدارەدانی ڕاگەیاندووە”.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس لە ئێران گیانیان لەدەستداوە “بە گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی کەمی یاسایی یا هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی”. وەزارەتی دەڕەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە که کۆماری ئیسلامی سزای له سێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ چاندنی ترس و سەڕکوتکردنی هەڕ شێوەیەکی ناڕەزایەتی بەکاردەهێنێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵه تی “ناتوانێ چاو له بەرامبەر ئەم پێشێلکارییه ترسناکانه دابخات.”

































































