زاری كرمانجی-حاجی ئۆمەران
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، بەزاری كرمانجی گووت: “سەڕەڕای شەپۆلی بارینی بەفر و باران بارین، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری ئاساییە.
سیروان حسێن، گووتیشی: ” بە سەرپەرشتی مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازە و تیمەکانی خزمەتگوزاری ڕاماڵینی بەفر، دەستكرا بە پاككردنەوەی گۆڕەپانی بارهەڵگران و دەروازەو شەقامەكان”.
دەشڵێت: ” جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامی هەیە و هیچ ئاستەنگێكی وا دروست نەبووە.


































































