زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە: “لە كاتی تەم و مژو بارینی باراندا رەچاوی ئەو خالانەی خوارەوە بكەن:
1-پابەند بوونی تەواو بە هێماکانی هاتووچۆ بە تایبەت هێماکانی دیاریکردنی خێرایی لەسەر شەقام و رێگاکان.
2- پێویستە گرنگییەکی زیاتر بدرێت بە ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلی خۆت و ئۆتۆمبێلەکانی بەردەمت.
3- دەبێت شوفێر مافی پیادەکان بدات و هاوکارییان بکات لە پەڕینەوەیان لە شەقامەکان.
4- پێش دەستکردن بە رۆیشتن دڵنیاببێەوە لە فڵچەکان و ئاوی دەبەی خاوین كردنەوەی جامی پیشەوە..
5-داگیرساندنی نزمە لایت (ناسی).
6-هەلگرتنی پێویستیەکانی فریاگوزاری سەرەتایی،كندر (هۆك)، جەگ، تایەی سپێر کە پێویستە ئامادە بێت بۆ بەکارهێنان.
7-دوور كەوتنەوە لەو شوێنانەی کە کۆبوونەوەی ئاو یاخود لافاوی تیادا دروست دەبێت.
8-گرتنی سوكان بە هەردوو دەست و زالبوون بەسەر شوفێریكردندا بۆ نەخزین و كۆنترۆل لەدەست نەدانی ئۆتۆمبیل.
9-داگیرساندنی هیتەری جامەكان بە گشتی بۆ دروست نەبوونی هەلم لە ناو ئۆتۆمبیل بۆ ئەوەی مەودای بینین كەم نەبێتەوە.
































































