زاری كرمانجی-سۆران:
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران، دەڵێت: ” پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانمان بە رێکوپێکی بەڕێوە دەچن و بەر لە وەرزی زستان بەشێکی زۆریان کۆتایی پێدێن.
هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە میانەی چاوپێکەوتنێكی رۆژنامەوانیدا، ئاشكرای دەكات: ” پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەشێوەیەکی رێکوپێک بەڕێوە دەچن و هەوڵ دەدەین بەر لە وەرزی زستان بەشێکی زۆری پڕۆژەکان کۆتایی پێ بهێنین و جێبەجێ بكرێن”.
ئاماژە بەوەش دەكات: ” پڕۆژەکان لە بواری جیاجیادان لەوانە: رێگەوبان، ئاو، کارەبا، پەروەردە لە هەموو قەزا و ناحییەکان بەبێ جیاوازی خراونەتە خزمەتی هاوڵاتییان. هەروەها بە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە لە گوندەکانی سنووری ئیدارەی سۆران ئامانجی ئیدارەی سۆرانە بە مەبەستی ئاوەدانکردنەوەیان.
پڕۆژەکان لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان (ئیدارەی سەربەخۆی سۆران)و بەشێکی دیکەشیان لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتەکانی(وەزارتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ئاوەدانکردنەوە) جێبەجێ دەکرێن.