زاری كرمانجی
ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵ، پزیشێك بە چەکەوە هەڵیکوتایە سەر ماڵی خەزووری و چوار کەسی کوشت، ئەمڕۆ دادگای تاوانی هەولێر سزای لەسێدارەدان و 40 ساڵ زیندانی بۆ دکتۆر سیروان مەحموود دەکرد .
ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای تاوانەکانی هەولێر بڕیارەکەی دەرکرد، بەپێی زانیاریەكان، دادگا لەسەر تاوانی کوشتنی خەسوو و خەزووری سزای لە سێدارەدان بۆ دکتۆر سیروان دەرکردووە، هاوکات لەسەر کوشتنی هاوژینەکەیی 20 ساڵ زیندانی و بە هەمانشێوە لەسەر خوشکی هاوژینەکەشی 20 زیندانی بۆ دەرکردووە.

































































