زاری كرمانجی-دیانا
ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن ناحیەی دیاناو پۆلیسی ژینگەو دارستانى سۆران و بنكەی پۆلیس و ئاسایش و چالاكوانانی ژینگە پارێزی دەڤەرەكە، چەندین پەلەوەرو ئاژەڵی كێوی گەڕێندرانەوە ناو سرووشتی ناوچەكە.
محەمەد ئامۆكەیی پەیامنێری زاری كرمانجی ئامادە بوو لەكاتی ئازادكردنی ئەو پەلەوەرو ئاژەڵە كێویانە گووتی: ” زۆربەی ئەم ئاژەڵ و پەلەوەرە كێویانە لەلایەن ژینگە پارێزێك بەناوی (هەژار مەولوود) كڕدرابوون بە مەبەستی ئازاد كردنیان، كە بریتی بوون لە چەندان پەلەوەر و چەند باز و كوڕبەشەو دوو گورگ و ژمارەیەك سمۆرە لە چالاكییهكدا لە بناری چیایی حەسەنبەگ بەڕەلڵای ناو سرووشتی دەڤەرەكە كرانەوە.