سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاشکرای دەکات کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لێکردووە عێراق پاڵپشتیی بکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
محەمەد شیاع سوودانی ئاشکرای دەکات، دۆناڵد ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لێکردووە عێراق پاڵپشتیی بکات بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی. هەروەها ڕایدەگەیێنێت، پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ سووریا لە بەرژەوەندیی ئاسایش و سەقامگیریی عێراقدایە.

































































