زاری کرمانجی :
گووتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئاشکرای دەکات، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ڕەوانەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ پەسەندکردنی.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ” ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی ڕەوانەی دادگای فیدراڵی کردووە بۆ پەسەندکردنی”.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 11ـی تشرینی دووەمی 2025 ئەنجام درا و ڕێژەی بەشداریی لە سەرانسەری عێراق لە دەنگدانی گشتی بریتی بوو لە 54.35% و ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتیش 82.42% بوو. ڕۆژی 17ـی تشرینی دووەمی 2025 کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند.
بە پێی ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدانی گشتی و تایبەتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان ملیۆنێک و 79 هەزار و 12 دەنگی بە دەست هێنا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 536 هەزار و 159 دەنگی بە دەست هێناوە و یەکگرتوو ئیسلامی 166 هەزار و 474 دەنگی بە دەست هێناوە. حیزبەکانی هەڵوێست 156 هەزار و 404 دەنگ، نەوەی نوێ 137 هەزار و 801 دەنگ و بەرەی گەل 20 هەزار و856 دەنگیان بە دەست هێناوە.

































































