هاوکاتدا لەگەڵ رەرز بوونەوەی نرخی بەرهەمە شیرەمەنییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو، عەلی ئیحسان زەعفەری، سەرۆکی یەکێتی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی ئێران بە رۆژنامەی (هەمشەهری) ڕاگەیاند: ئێستا بەکارهێنانی بەرهەمە شیرەمەنییەکانی سەرتاسەری لە ئێراندالای هەر تاكێك بۆ یەك ساڵ 50 کیلۆگرامە، لە ساڵی 2010دا گەیشتبووە130 کیلۆ، بەڵام لەگەڵ بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی شیرەمەنییەکان، نزیکەی 40 بۆ 45 ملیۆن کەس لە کۆمەڵگادا، توانای کڕینی بەرهەمە شیرەمەنییەکانیان نەماوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە ستانداردی جیهانی بۆ بەکارهێنانی شیرەمەنی لای هەر تاكێك ساڵانە 180 کیلۆیە.
ئەمیر حسێن ئیسماعیل پوور بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کارگەیەکی شیرەمەنی بە رۆژنامەكەی گووتووە ” لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی شیرەمەنی، گەڕانەوەی بەرهەمەکان زیادی کردووە، چونکە خەڵک کەمتر بەرهەمی شیرەمەنی دەکڕن. دابەزینی ئاستی فرۆشتنمان بینیوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هاووڵاتییان کەمتر توانای کڕینی بەرهەمە شیرەمەنییەکانیان هەیە”.
لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا نرخی کەرەستەی خاوی شیرەمەنی بە ڕێژەی 70% بەرزبووەتەوە، شیری خاویش لە 23 هەزار تۆمانەوە بۆ 35 هەزار تۆمان بەرزبووەتەوە.


































































