مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
🔻 ماڵپەڕی “نۆرس پرێس” ی تایبەت بە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند “شەوی یەكشەممە، كاروانێكی سوپای توركیا كە زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی دەبوو داخلی سەرێكانی بوون و دەشڵێت “جموجۆڵەكەی سوپای توركیا لەم كاتە و بەو شێوەیە نامۆیە.”
🔻 شەوی ڕابردوو چەند كاروانێكی سوپای توركیا لە چەند قۆڵێكەوە چوونەتە ناو خاكی سووریا و لە نزیك سنوورەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) جێگیركراون، بە هەمان شێوە هێزێكی زۆری حكومەتی دیمەشق بە چەكی قورسەوە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە كراون.
🔻 هاوكات دوێنێ یەكشەممە 7ـی 12ـی 2025، چەند دیمەنێكی هێزەكانی سەر بە ئەحمەد شەرع بڵاو كرایەوە كە درۆنیان بۆ ئەو ناوچانە دەگواستەوە كە لەگەڵ ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات هاوسنوورن.
🔻 چاودێرانی سیاسیی پێیان وایە هێزەكانی توركیا و سووریا بە هاوبەشی ئامادەكاری دەكەن بۆ پەلاماردانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هەسەدە .


































































