شەهلا سۆفی- زاری كرمانجی:
بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری PLOS One بڵاوكراوەتەوە، كاتێك كچان تووشی سوڕی مانگانەی قورس دەبن و لە هەمان كاتدا ڕێجیمێكی بێ گۆشت پەیڕەو دەكەن (لە ڕووەكخواردنەوە تا دووركەوتنەوە لە گۆشتی سوور)، ئەگەری تووشبوونیان بە كەمی ئاسن 14 هێندە زیاد دەكات.
لەنێو ئەو خوێندكارانەی ئامادەیی كە بەشدارییان لە توێژینەوەكەدا كردووە، زۆربەیان كەمی ئاسنیان هەبووە، لەگەڵ نیشانەكانی بریتین لە ماندوویەتی و كێشەی مەعریفی كە توێژەران دەڵێن دەتوانێت كاریگەری لەسەر ئاستی خوێندنی هەرزەكاران هەبێت لە ساڵانی سەرەكی گەشەكردندا. بێگومان ئەم كاریگەریانە بە وەرگرتنی ئاسنی پێویست دەگەڕێنەوە.
زیاتر لە (53%)ی ئەو كچانەی بەشدارییان لە توێژینەوەكەدا كردووە، باسیان لە خوێنبەربوونی زۆر كردووە لە ماوەی سوڕی مانگانەیاندا، واتە هەستیان بە كاریگەرییەكی جەستەیی، سۆزداری یان كۆمەڵایەتی كردووە بەهۆی لەدەستدانی خوێنەوە.

































































