مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماڵپەڕی “نۆرس پرێس” ی تایبەت بە ڕۆژئاوای كوردستان ڕاگەیاند “شەوی یەكشەممە، كاروانێكی سوپای توركیا كە زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازی دەبوو داخلی سەرێكانی بوون و دەشڵێت “جموجۆڵەكەی سوپای توركیا لەم كاتە و بەو شێوەیە نامۆیە.”
شەوی ڕابردوو چەند كاروانێكی سوپای توركیا لە چەند قۆڵێكەوە چوونەتە ناو خاكی سووریا و لە نزیك سنوورەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) جێگیركراون، بە هەمان شێوە هێزێكی زۆری حكومەتی دیمەشق بە چەكی قورسەوە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە كراون.
هاوكات دوێنێ یەكشەممە 7ـى 12ـى 2025، چەند دیمەنێكی هێزەكانی سەر بە ئەحمەد شەرع بڵاو كرایەوە كە درۆنیان بۆ ئەو ناوچانە دەگواستەوە كە لەگەڵ ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكرات هاوسنوورن.
چاودێرانی سیاسیی پێیان وایە هێزەكانی توركیا و سووریا بە هاوبەشی ئامادەكاری دەكەن بۆ پەلاماردانی ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی هەسەدە .

































































