زاری کرمانجی – سۆران :
تائێستا لە هەریەکە لە قەزاکانی رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران نەوت دابەشکراوە و لە ناحیەی سیدەکانیش هاووڵاتییان بەشە نەوتی خۆیان وەرگرتووەو لە دوای خەلیفان لە دیاناو سەنتەری قەزای ناوەندی سۆرانیش نەوت دابەشدەکرێت.
لەم بارەیەوە ئەمیر سەلیم، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکان لە ئیدارەی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” دابەش کردنی نەوتی سپی ماڵان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە و تاکوو ئێستا بە رێژەی ١٠٠٪ لە قەزاکانی( چۆمان-رواندز-مێرگەسۆر-ناحیەی سیدەکان لە قەزای ناوەندی سۆران ) نەوت دابەش کراوە وە لە سنووری ناحیەی خەلیفان سەر بە قەزای ناوەندی سۆران پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە”.
گووتیشی: ” دوای تەواو بوونی سنوورى ناحيةى خەلیفان لە سەنتەری سۆران و ناحیەی دیانا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی نەوت.