زاری كرمانجی
بومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.6 پلە بەپێوەری ڕێختەر، شاری وانی باکوری کوردستانی هەژاندو لەپارێزگاکانی دەوروبەریشی هەستی پێکراوە.
دەزگای بەڕێوەبردنی دۆخی لەناکاوو کارەساتەکانی تورکیا ڕایگەیاندوە، کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو، بومەلەرزەیەک لەناوچەیەکی نزیک لەدەریاچەی وان لەقوڵایی 6.11 کیلۆمەتر لەتوێکڵی زەویدا ڕویداوە.
ئه‌وه‌ش زانراوه، بومەلەرزەکە بۆ ماوەیەک ترس‌و دودڵی لای خەڵک دروستکردوە، سه‌رچاوه فه‌رمیه‌كانی توركیاش باس لهوهدهكهن، بومه‌له‌رزه‌كه زیانی گیانیی لێنەکەوتوەتەوە، تیمە پەیوەندیدارەکانیش دەستیان بەکارەکانیان کردوە بۆ دەستنیشانکردنی زیانەکان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لە23ی 12ی 2011 بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.2 پلە وانی هەژاندو 25 چرکەی خایاند‌و لەئاکامدا 604 هاونیشتمانی گیانیان لەدەستداو چوار هەزارو 152ی دیکەش برینداربون، هەروەها دوو هەزارو 262 باڵەخانەو خانوش داڕوخان.

































































