زاری كرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت بەفر و باران بەردەوام بێت.
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ دووشەممە، 8-12-2025، ئاسمان هەوری باراناوییە و لەناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەلات و سنووری باڵەکایەتی ڕێژەی دابارین زیاتر دەبێت، هەروەها ئەگەری کەمێک بەفر بارین لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات هەیە، کاریگەری دابارین بەردەوامی دەبێت لەتەواوی ناوچەکاندا.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی کەشی سبەی سێشەممە، 9-12-2025 ڕاگەیاند و ئاماژەی دا، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، لەکاتەکانی بەیانی زوو لەناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات کاریگەریی زیاتر دەبێت بەشێوەی تاوە باران، پاشان بۆ کاتەکانی نیوەرۆ کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سنووری ناوچەکانی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و دەڤەری باڵەکایەتی و پارێزگای هەولێر.

































































