زاری كرمانجی-سۆران
بەگوێرەی تۆڕیکان، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، هەفتەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا لەگەڵ تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، پلانێکی تاقیکاریی بۆ ڕادەستکردنی ئیدارەی بەشێک لە کەرتی غەززە بە دەسەڵاتی فەلەستین تاوتوێ کردووە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل تا شەوی شەممە ئەو کۆبوونەوەیەی ڕانەگەیاند. سەرچاوە ئاگادارەکان لەم بابەتە بە كەناڵی (کان)یان ڕاگەیاندووەکە تۆنی بلێر لەگەڵ نەتانیاهۆ و هەندێک وڵاتی عەرەبی پێشنیارەکەی وروژاندووە؛ پلانێک کە ئەگەر سەرکەوتوو بێت، دەتواندرێت لە تاقیکارییەوە بگۆڕدرێت بۆ میکانیزمێکی هەمیشەیی و جێبەجێکردنیشی لەلایەن دەسەڵاتی فەلەستینەوە چاکسازی دەکرێت.

































































