زاری كرمانجی-وه‌رتێ:
له سنووری شاره‌دێی وه‌رتێ، پرۆژه‌ی دروستكردنی دیواری پاڵپشت و چه‌ند كارێكی دیكی گرینگ له‌لایه‌ن بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران ئه‌نجام ده‌درێن.
ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی وه‌رتێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، پرۆژه‌ی دروستکردنی دیوارێکی پاڵپشت بەسەبەتەی ئاسن (گابیۆن ) بۆ رێگای سەرەکی وەرتێ – رانیە، لەسەر بودجەی بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فرێدانی پارچە بەردو تێکەڵەرێژکردنی تەنیشتە شانەکانی بەشێک لە رێگای سەرەکی ( پردی حافز- زینی وەرتێ) هەروەها ( گۆجار- قەسری )، له‌گه‌ڵ پاككردنه‌وه‌ی ئاوبارهكان و ئارامكۆی گوندی سه‌رنه‌وس به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافا و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، كه له‌لایه‌ن بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێن.

































































