زاری کرمانجی – سۆران :
دوای ئەوەی دەستکرا بەدابەشکردنی یەکەم بەرمیلی نەوتی ئەمساڵ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەوڵدەدرێت بۆ ناوچەشاخاوییەکانی ئەو سنوورە بەرمیلی دووەمیش دابەشکرێت.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەسەر دابەشکردنی دووەم بەرمیل نەوت لەم سنوورە، ئاماژەی بەوەدا” دوای ئەوەی بەرمیلی یەکەمی نەوت دابەشکرا، بۆ دابەشکردنی بەرمیلی دووەم بۆ ناوچەشاخاوییەکان لە سەر هێڵین، تاکو ژینگەی ناوچەکە پارێزراوبێت و خەڵک بۆ خۆ گەرم کردنەوە پەنا بۆ بڕینی دارنەبن”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، گوتیشی ” چەند رێکخراوێکیش نەوت دابەشدەکەن بەتایبەتی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ئەو مەبەستەش لە هەماهەنگیداین بۆ دابەشکردنی دووەم بەرمیلی نەوت لە گوندەکانی ناوچەشاخاوییەکان، لە چەند ڕۆژی داهاتوو کار لەسەر ئەو بابەتە دەکەین.

































































