زاری كرمانجی-سۆران
نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، نەوت فرۆشێك هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.
مەغدید ئۆمەراوەیی، نەوت فرۆش لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا نرخی نەوتی سپی ماڵان لە بازاڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، دوو جۆرە نەوتیش لامان دەفرۆشرێت نرخی باشەكەی بەرمیلی بە 180 هەزار دینارە، ئەوەی دیكەش بەرمیلی بە 175 هەزار دینارە”.
ئۆمەراوەیی ئاشكراشی دەكات: “ئەگەرچی لە چەند هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوتی سپی لە بازاڕ ڕوو لە دابەزین بوو، بەڵام جارێكی دیكە ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، هۆكارەكەشی هاتنی كەمی نەوتە لە شارەكانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و بوونی خواستی زۆری هاووڵاتییانە.

































































