مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا ڕایدەگەیەنێت هیچ بەدیلێك جگە لە ڕێككەوتننامەی 10ـى ئادار، بۆ هەسەدە نییە و دەشڵێت “ڕۆژەڤی فیدرالێزم و لامەركەزی سیاسی لە سووریا بە تەواوی كۆتاییپێهاتووە.”
هەمزە مستەفا، وەزیری ڕاگەیاندنی سووریا لە چاوپێكەوتنێكی دا لەگەڵ ئاژانسێكی توركیی ڕاگەیاند “ڕێككەوتننامەی ١٠ـى ئادار، دەرفەتێكی مێژوویی بوو بۆ یەكێتی و سەروەری سووریا، بەڵام هەسەدە (هێزەكانی سووریای دیموكرات) پابەندی ئەو ڕێككەوتنە نەبووە و بە كوشتنی كات و یاری سیاسی، خۆی لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكە دزیوەتەوە
جەختی لەوەشكردووە كە ڕۆژەڤی فیدرالێزم و لامەركەزی سیاسی لە سووریا بە تەواوی كۆتاییپێهاتووە و سەردانەكەی مەزڵووم عەبدی بۆ هەولێر یش بە هەڵەیەكی گەورەی سیاسیی ناوی دەبات و دەڵێ “سەردانی عەبدی بۆ هەولێر لە ژێر گوشاری هەندێك لە وڵاتانی ئەورووپی بووە و دەبووایە لە جیاتی ئەوە سەردانی دیمەشقی بكردایە.”

































































