مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
گرووپێك لە سەربازانی سوپای وڵاتی بنین، لەڕێگەی كوودەتایەكی سەربازییەوە دەستیان بە سەر كۆشكی كۆمارییدا گرت و سەرۆك و سەرجەم بەرپرسە باڵاكانی وڵاتەكەیان لەسەركارلادا و خۆشیان وەك ئەنجوومەنی سەربازی بۆ ئاوەدانكردنەوەی بنین ناساند .
ئەمڕۆ یەكشەممە 7ـی كانوونی یەكەمی 2025، چەندین ئەفسەر و فەرماندەی باڵای سوپای وڵاتی بنین لە ژێر ناوی (ئەنجوومەنی سەربازی بۆ ئاوەدانكردنەوە)، لە ڕێگەی كوودەتاوە كۆتاییان بە دەسەڵاتی (پاتریس تالون) سەرۆكی وڵاتەكەیان هێنا و لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایان كرد كە كۆتایی بە حوكمی پاتریس تالون سەرۆكی وڵات هێنرا و لەمەودوا وڵاتی بنین لەلایەن ئەنجوومەنە سەربازییەكەوە بەڕێوەدەبرێت و دەست دەكرێت بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە.
وڵاتی بنین یەكێكە لە وڵاتە هەژارەكانی ڕۆژئاوای كیشوەری ئەفریقا و سیستەمی حوكمڕانیی كۆمارییە و لە ساڵی 1961 سەربەخۆیی لە فەرەنسا وەرگرت.
پاتریس تالون لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2016 دەسەڵاتی وڵاتی گرتە دەست، بۆ ماوەی دوو خولە لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەو وڵاتەدایە.

































































