زاری کرمانجی – سۆران :
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە “
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە شەودا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو پاشان هاتنی کاریگەری درێژبوونەوەی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای سوور ودەریای ناوەڕاست , سەرەتا نمە بارانی کەم دەبارێت لە بەرەبەیانی رۆژی هەینی کاریگەری ئەم شەپۆڵە زیاد دەکات تەواوی ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر شەپۆڵی باران بارین , بارانی مامناوەند و بارانی بە لێزمە دەبارێت لە گەڵ دروست بوونی هەورە تریشقەو بەفر بارین لەسەر لوتکەی شاخە بەرزە سنووریەکان لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆڵە .
رۆژی شەممە شەپۆڵی باران بارین بەردەوامی دەبێت نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست کاریگەری زیاد دەبێت و بارانی مامناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبارێت پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزم بوونەوە دەکات بە نزیکەی (5-7) پلەی سیلیزی رۆژی یەک شەم کاریگەری ئەم شەپۆڵە لەسەر ناوچەکەمان کۆتای دێت .