زاری كرمانجی-سۆران
فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران به‌دواداچوون بۆهۆكارهكانی درووستبوونی کەفاوەکەی ڕوباری گەلی عەلی بەگ دەکات.
به پێی به‌دواداچوونەکانی فەرمانگەی ژینگەی سۆران، له ئه‌نجامی ووشكه ساڵی و کەمی بارانباراین، ئەم حاڵەتانە ڕوودەدەن، كاریگه‌ری ئه‌و باران بارینه‌ی ئه‌مرۆ كه به خۆر باریووه له ناوچه‌ی شاخاویەکان، زیاتر كارلێکه میكانیكی و فیزیكیه، چونكه باران به‌خووڕ بارییوه له به‌رد و تاشه به‌رد ده‌دات ئه‌و تێكهلبوونه ڕووده‌دات، له ئه‌نجامی نه‌مانی ئوكسجینی تواوه كارلێكی ئاو و به‌رگه‌هه‌وا له سه‌ر ڕووی ئاو ئه‌م حاڵه‌ته دروستدەبێت، بەمەش كارلێكی میكانیكی و فیزیاوی ڕووده‌دات.
فەرمانگەی ژینگەی سۆران، ئەوەشی خستەڕوو، حاڵەتهكه سروشتیه له‌گەڵ روودانی شه‌پۆلی ئاو له ئه‌گه‌ری باران بارینی به خۆر ئه‌مه رووده‌دات و هه‌تا هەندێ به‌ردی تفت كه سودیۆمی تێدایه كه‌فاو دروست ده‌كات كه ئاو بچیته خواره‌وه بڵقی هه‌وا دێته سه‌روه كه‌فاوه‌كه‌ی دروست ده‌كات له‌شێوەی ڕووباری شاخاوی لە ناوچەی شاخاوی ئاوەکەی بە خێرایی دەکەوێتە سەر بەرد و تاشەبەردەکان، ئەمەش هەوا تێکەڵ به ئاو دەکات.

































































