زاری كرمانجی -مێرگەسۆر:
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، دەڵێ: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە پاڵپشتی مەلا مستەفا بارزانی لە ڕێكەوتی ٧/١٢/٢٠٢٥ لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای مێرگەسۆر بە ئامادەبوونی دامودەزگا پەیوەندارەكان كۆبووینەوە، سەبارەت بە ئامادەكاریكردن بۆ ئەگەری ڕوودانی لافاو زەرەر و زیانەكانی باران بارین و كارەساتی سروشتی بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان، لەم كۆبوونەوەیەدا باس لەو ئامادەكاریانە كرا كە پێشتر بە مەبەستی ڕێگریكردن لە ئەگەری ڕوودانی لافاو زیادبوونی ئاوی جۆگە و ڕووبارە وەرزێكان ئەنجام درابوو، هەروەها ئەو كارانەی كە پێویستە ئەنجام بدرێن بڕیاریان لەسەردراو سەرجەم تیمەكان ڕاسپێردراون كە لە ئامادەباشی تەواو دابن و لە هەموو ناحیەكان لێژنەی تایبەت پێكهێنراون بۆ چاودێریكردن و سەرپەرشتیكردنی دۆخەكە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەكەین ئەوانەی كە ماڵیان لە نزیك ڕووبار و چەمەكان و رێرەوە ئاویەكانە ئاگاداربن بەتایبەتی ئەو شوینانەی كە پیشتر بەر لافاو كەوتبوون خۆیان بپارێزن، هەروەها داواكارین هاووڵاتییانی بەرێز بۆ گەشت و سەیران نەچنە شوێنە گەشتیاریەكان و دەشت و شاخەكان ڕێگا شاخاویەكان بەكارنەهینن.
قایمقامی مێرگەسۆر، دەشڵێ: لە ئەگەری هەبوونی هەر ڕووداوێكی نەخوازراو بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبار و چەمەكان و هەبوونی مەترسی پەیوەندی بكەن بە لایەنی پەیوەندیدار لە بەرێوبەراتی ناحیەكان و تیمەكان ئاگاداربكەنەوە.

































































