زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
جێگر كەریم، سەرۆكی شارەوانی پیران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: بە گوژمەی 158 ملیۆن و 700 هەزار دینار دوو ڕێگەی سەرەكی بە درێژایی 950 مەتر و تێكڕا 6 هەزار مەتر قیڕتاوكران.
سەرۆكی شارەوانی پیران، دەشڵێ: ئەو دوو ڕێگەیە لەلایەن سەرۆكایەتی شارەوانی پیران جێبەجێ كران، بەهاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیە و قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، زۆر سوپاس بۆ نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی كە هەردەم هاوكارە بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان.

































































