توێژینەوەیەکی تازه کە زانکۆی پزیشکیی “جۆنز هۆبکینز” ئەنجامیداوە، دهریخستووه تەنها کەمکردنەوەی ژمارەی جگەرەکان مرۆڤ لە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان ناپارێزێت، بهڵكو وازهێنانی تەواوەتی لە جگەرەکێشان باشترین ڕێگایە بۆ باشترکردنی تەندروستی. دڵ و جهسته.
داتا جیهانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جگەرەکێشان هێشتا قەیرانێکی تەندروستیی گەورەیە، چونکە ساڵانە دەبێتە هۆی زیاتر لە 8 ملیۆن حاڵەتی گیانلەدەستدان لە جیهاندا، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 7 ملیۆنیان جگەرەکێشی کاران و زیاتر لە 1.3 ملیۆن حاڵەتیش بەهۆی ههڵمژینی دوكهڵی جهگهرهكێشه.
ئاژانسی ههواڵی عێراقی بڵاویكردووهتهوه: زانایان و توێژهرانی توێژینهوهكه توێژینەوەیان لەسەر پەیوەندیی نێوان بڕی جگەرەکێشان و ماوەکەی و هەروەها ماوەی وازهێنان لێی و کاریگەریی لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کردووە.
لەم کارەدا پشتیان بە داتایەکی فراوان بەستووە کە لە 22 توێژینەوەی بە کۆمەڵەوە کۆکراونەتەوە و 323 هەزار کەسی گرتووەتەوە، بۆ ماوەی نزیکەی 20 ساڵ بەدواداچوونیان بۆ کراوە، کە تیایدا زیاتر لە 125 هەزار حاڵەتی مردن و 54 هەزار تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ تۆمار کراوە.
توێژەران نموونەی ئاماریی پێشکەوتوویان بەکارهێناوە بۆ شیکردنەوەی پەیوەندیی مێژووی جگەرەکێشان و ژمارەی جگەرە ڕۆژانەکان و پهیوهست بە مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ.
ئەنجامەکان دەریانخستووە کە جگەرەکێشان تەنانەت ئهگهر بە بڕێکی کەمیش بێت وەک چەند جگەرەیەک لە ڕۆژێکدا مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.
توێژەران جەختیان کردەوە كه باشترین رێگه بۆ پاكبوونهوهی سییهكان و تهندروستی دڵ و جهسته وازهێنانی یهكجارهكییه له جگهره كێشان.
ڕاپۆرتە پزیشکییەکان بەردەوامن لە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە جگەرەکێشان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەوانەش شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

































































