دۆلار لە بەرزترین ئاست مامەڵەی پێوە دەکرێت
پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی:
حاجی محییەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی
ئاڵوگۆڕی دراو، لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێ شەممە بەدەر لە دۆلاری ئەمریکی کە بە رێژەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردوو، هیچ لە دراوەکانی دیکە گۆڕانی ئەوتۆیان بەسەردا نەهاتووە و سەرجەمیان بەجێگیری ماونەتەوە.
کۆیی دراوەكانیش لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەم شێوەیەی خستەڕوو :
100 دۆلار بە149,000 دینارە.
100 دۆلار بە تومەنی ئێرانی 3 ملیۆن 500 هەزار تمەنە.
100 دۆلار بە لیرەی توركی بە 1862 لیرە .
100 یۆرۆ بە 102 دۆلارە.
100 پاوەن بە 118 دۆلارە.
100 لیرەی توركی بە 8,200 دیناری عێڕاقییە
100 هەزار تمەنی ئێرانی 4,250 دیناری عێراقییە