ئەمڕۆ یەکشەممە یومنا ئەبو حوسێن نوێنەری نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە کاروباری رووبەرووبونەوەی ماددە هۆشبەرەکان له عێراق رایگه‌یاند، ژماره‌ی ئالووده‌بووان به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا رۆژ به رۆژ له هه‌ڵكشاندایه و مه‌ترسییه‌كان زیاتر ده‌بن.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، یومنا ئەبو حوسێن ئه‌مرۆ له دیدارێكدا له به‌غدا جەختی کردەوە کە ژمارەی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان لە جیهاندا بۆ 316 ملیۆن کەس بەرزبووەتەوە و ژماره‌كه‌ش له هه‌ڵكشانی به‌رده‌وام دایه .
راشیگه‌یاند: ده‌بێت حکوومەتی عێراق هه‌وڵه‌كانی له‌و پێناوه‌دا زیاتر چڕتر بكاته‌وه له‌پێناو رێگریی كردنی زیاتر له به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بازرگانی كردن پێوه‌ی.

































































