به‌ختیار سه‌باح-ڕواندز:
ئه‌مساڵ له سنووری قه‌زای ڕواندز، 2 هه‌زار و 200 ته‌ن به‌رهه‌می هه‌نار هه‌بووه و به قسه‌ی جووتیارانیش، به‌رهه‌مه‌كه زۆرباش نه‌بووه.
په‌یام دڵدار، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كشتوكاڵی ڕواندز به زاری كرمانجی ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ له سنووری قه‌زای ڕواندز دۆڵی ئاكۆیان و دۆڵ مه‌نجه‌ڵ و سنووری ناحیه‌ی وه‌رتێ، نزیكه‌ی 2 هه‌زارو 200 ته‌ن به‌رهه‌می هه‌نار هه‌بووه، به گشتی ئه‌مساڵ وشكه ساڵی بووه، ئه‌و شوێنانه‌ی ئاوی هه‌بووه، به‌رهه‌می هه‌نار باش بووه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی ئاوی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها گووتیشی، له سنووری قه‌زای ڕواندز 350 دۆنم زه‌وی داچێندراو به داری هه‌نار هه‌یه، به جیاوازی له‌گه‌ڵ ساڵی رابردووه، به‌رهه‌می هه‌نار له سنووره‌كه مام ناوه‌ند بووه.

































































