گفتوگۆییهكانی ئۆكڕانیا و ڕووسیا بهردهوامن
گفتوگۆی نێوان شاندەکانی ئۆکرانیا و ئەمریکا بۆ سێیەم ڕۆژ لە فلۆریدا بەردەوامی ههیه، فهرمانده چهكدارهكانی ئۆكرانیاش دهڵێن: كێیف ناتوانێت دهستبهرداری هیچ بهشێك له خاكهكهی بێت.
ئۆلیکساند سیرسکی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کیێڤ ناتوانێت دەستبەرداری هیچ بەشێک لە خاکەکەی بێت، ئهمهش لە کاتێکدا هاتە ئاراوە کە هێزەکانی ڕووسیا لەسەر زەوی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا پێشڕەوییان کرد.
لە لێدوانێکیدا بۆ سکای نیوز، سیرسکی جەختی لەوە کردەوە، کە دەستبەرداربوون لە خاک “قبووڵ ناکرێت” و ناتوانێت بەشێک بێت لە هیچ ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا.
گووتیشی، ئۆکرانیا تەنها کاتێک دەچێتە ناو دانوستانەکانەوە کە “شەڕەکان بەدرێژایی هێڵەکانی پەیوەندی ئێستا وەستان.
ههروهها دهڵێت: متمانەی بە ئیدیعاکانی کرێملین نییە سەبارەت بە خواستی کۆتاییهێنان بە شەڕەکە و ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا پلانی نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ “وەک بەرگێک” بەکاردەهێنێت لەکاتێکدا هێزەکانی ڕووسیا هەوڵدەدەن دەست بەسەر خاکی زیاتردا بگرن.
بە گوتەی ئهو فهرمانده سهربازییه، ئەگەر دیپلۆماسیەت شکستی هێنا، هێزەکانی ئۆکرانیا “بەردەوام دەبن لە شەڕکردن” و “چارەنووسی هەموو ئەوروپا لە مەترسیدایە، ئەم هەڵوێستانە لە کاتێکدا دەردەبڕدرێن، کە ڕەشنووسی سەرەتایی پلانی ئەمریکی پاڵ بە کیێڤەوە دەنێت کە ناوچەی دۆنباس ڕادەستی ڕووسیا بکات.
لای خۆیهوه پوتین، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، مۆسکۆ “بە هەر شێوەیەک بێت، دیپلۆماسی یان سەربازی” ناوچەی دۆنباس کۆنتڕۆڵ دەکات.
هەڵسەنگاندنی ئەمریکی: ئێوارەی ڕۆژی هەینی بەرپرسانی ئەمریکی ڕایانگەیاند، کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا گفتوگۆی “ئەرێنی” لەگەڵ ڕوستەم ئومارۆڤ، سەرۆکی تیمی دانوستانکاری ئۆکرانیا ئەنجامداوە، ویتکۆف و جارێد کوشنەر، زاوای سەرۆکی ئەمریکا، لەم دیدارانەدا لەگەڵ ئومارۆڤ و ئەندرێ هاناتۆڤ قسەیان کردووە.
دانوستانەکان لەلایەن هەردوولاوە بە “بنیاتنەر” و هاوتەریب لەگەڵ “رێگایەکی باوەڕپێکراو بۆ ئاشتییەکی بەردەوام و دادپەروەرانە” وەسفکران.

































































