زاری كرمانجی-سۆران
دوای بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە دەستپێكردنەوەو دابەشكردنی پارچە زەووی بەسەر فەرمانبەر و پێشمەرگەو خانەنشینان و چین و توێژەكانی هەرێمی كوردستان، لە بەشێك لە شارو شارۆچكەكان پارچە زەووی دابەشكراون و پرۆشەكەش بەردەوامی هەیە”.
چین و توێژەكانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، داواكارن لە شارەوانییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان، لە سنوورەكەیان دەست بكرێت بە پێدانی پارچە زەووی بەو كەسانەی كە ڕێنماییەكان دەیانگرێتەوەو چیتر لە چاوەڕوانی نەمێنەوە”.
دەشڵێن: ” ئەگەر لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش زەووی پێویست نەبێت بۆ دابەشكردن، گرینگە هەماهەنگی بكرێت بۆ ئەوەی لە دەووروبەری پارێزگای هەولێر لێی سودمەندبن.

































































