
رێبوار حەمەلاو شوانی
زۆر گرینگە و لە سەرەتاشەوە دەبێ ئەو راستییە بزانین، هەوڵەكانی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و بەتایبەت سەرۆك بارزانی و بەهێزكردنی پێگەی ستراتیژی و دیپلۆماسی كوردستان ڕۆڵێكی دیارو بەرچاوە لەبەرەو پێشبڕدنی پەیوەندییەكانی كوردوكوردستان لەگەڵ وڵاتانی زڵهێز و ناوچەكە لە پێناو داهاتوویەكی گەشتر و سەقامگیرتر بۆ گەلی كورد لەناوچەیەكی پڕ كێشە وئاشووبدا.
ئاشكرایە لە پاڵ هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەوپێشبردنی هەرێم لەڕووی گەشەسەندن و ئاوەدانی و سەقامگیری و پێشكەوتنی بەرچاو لە هەموو بوارەكانی خزمەتگوزاری و پرۆژەی گرنگ ؛ لە هەماكاتیشدا ڕووی بەهێزكردنی و پتەوكردنی ئاستی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەكان لە سەر ئاستی ناوچەكە و نێودەوڵەتیی چووەتە قۆناغێكی زۆر بە ئاراستەی بەهێزبوونی سەنگ و پێگەی هەرێمی كوردستان و بوونی نزیەی 40 كۆنسوڵخانە و نووسینگەی وڵاتانی زڵهێز و ئەورووپایی و كەندا و ناوچەكە ئاماژەیەكی روونن بۆ داهاتوویەكی گەش بۆ هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی ئەگەر هەڵوەستە و سەرنجی كردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی سیاسی جیهان لەلایەن ئەمەریكا وە لە هەولێری پایتەختی كوردستانی بەهێز بكەین، لەسەر ڕووبەڕێكی فراوان تەنیا كردنەوەی نوێنەرایەتی و كۆنسوڵخانەیەكی ئاسایی نییە ، بەڵكو هەنگاوێكی گرنگ و ستراتیژیی واشنتۆنە لەسەر ئاستی ناوچەكە و بەهێزتربوونی پێگەی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا،
كردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی لە هەرێمی كوردستان لەلایەن ئەمەریكاوە لەكات و ساتێكی هەستیاردایە كە بەسەر ناوچەكەی گوزەر دەكات ،بەتایبەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆنی شەڕ و ململانێكی قورسی لە نێوان ئیسرائیل و ئێران لێدەكرێت، بۆیە بوونی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی واشنتۆن لە هەولێری پایتەختی كوردستانێكی بەهێز سەلمێنەری ئەو راستییە، كە ئەمەریكا ، كوردستان وەك هاوبەشێكی متمانە پێكراو و ستراتیژی خۆی دەبینێت و لە نێو ناوچەیەكی پڕ كێشەدا پشتیوانی بەهێزی هەرێمی كوردستان دەكات و بەتایبەتی ئەمەریكا لە ناوچەكە دەبێت و هەرگیز بۆ نەیارانی جێناهێڵێت.
بایەخ وگرینگی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی ئەمەریكا لە هەولێری پایتەخت بۆ ئەو راستییە دەگەڕێتەوە ، سەنگ پێگەی كوردستانی بەهێز لە سەر ئاستی ناوچەكە و لە نێو هاوكێشەكاندا لەڕووی سیاسی و دیپلۆماسی بەهێزتر دەكات ، چونكە تێچوویی ئەم باڵەخانەیە لە سەر ئەو ڕووبەڕە بەرفراوانە و بەكارهێنانی نوێترین دیزاین و تەكنۆڵۆژیا لە نێویدا ، پەیامێكی ڕوون و ئاشكرایە بۆ وڵاتانی ناوچەكە و نەیارانی كوردستان و ئەمەریكا ، بەوەی ئەم ناوچەیە لە ژێر پارێزگاریكردن و بەرژوەندییەكانی واشنتۆنە ، لەهەمانكاتیشدا هەرێمی كوردستان جیاواز لەهەموو ناوچەكانی دیكەی عێراق خاوەن پێگە و سەقامگیری و ئارامی خۆیەتی،
بەدڵنییاییەوە، كردنەوەی كردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی جیهان لەلایەن ئەمەریكا، جگە لە ئامادەكاری دیپلۆماسی و سەربازییەوە ، ئامادەییەكی واشنتۆنە تا كو رۆڵێكی بەرفراوانتر لە ڕووی هەواڵگری لە ناوچەكەدا ئەنجام بدات ،ئەوەش واتا هەولێری ناوەندێكی بەهێز وكاریگەرە لەسەر ستراتیژی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەوەش ئاماژەیەكی روونە بەو راستییەی هەرێمی كوردستانی بەهێز وەك قەوارەیەكی یاسایی ودەستووری لە ڕوانگە واشنتۆتەوە هاوبەشێكی متمانەپێكراوە ، بۆیە ئاستی پەیوەندییەكانی لەڕووی دیپلۆماسی،ئاسایش و ئابوورییەوە زیاتر بەرفراوانتر وبەهێزتر دەبێت و ئەوەش وادەكات وڵاتانی جیهان زیاتر روون لەهەرێمی كوردستان بكەن ، چونكە بوونی گەورەترین كۆنسوڵخانەی ئەمەریكا دڵنییاییە بۆ پارێزگاریكردن لە بەرژوەندییەكان و سەقامگیری كوردستانێكی بەهێزتر .
دەتوانین بڵێین ؛ كردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی دیپلۆماسی لەلایەن ئەمەریكاوە ، ئاماژەیەكی روونە بۆ بەهێزی پەیوەندی ستراتیژی هەولێر و واشنتۆن و دانپێنانێكی ڕاستەوخۆیە بە پێگەی وسەنگی سیاسی و دیپلۆماسی كوردستانێكی بەهێز ، هەولێری پایتەختیش وەك ناوەندێكی ستراتیژی لە ڕووی دیپلۆماسی و سیاسی وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .

































































