تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا بە ڕۆژنامەی (ناشناڵ)ی ڕاگەیاند: تاران ناتوانێت سەرۆکی ئەمریکا ڕابکێشێت بۆ دانوستانێکی درێژخایەن و بێ ئەنجام.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ترامپ “زۆر زیرەكترە” لەوەی ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی بدات یاری کردن و تاکتیک کات بەفیڕۆ بدات یا بە گووتووێژی ساختە، درێژە بە توندوتیژی لەلایەن گرووپە بە وەکالەتەكانی بدات.
باراک ڕوونی کردەوە ” ئەگەر کۆماری ئیسلامی هەرچەشنە وتووێژێکی ڕاستەقینەی بوێت، دەبێ پەیامی واشنتۆنی ( وەستانی تەواوەتی پیتاندن و کۆتاییهێنان بە پشتیوانی دارایی بۆ گرووپە بە وەکالەت) قبوڵ بکات.
ئاماژەی بەوەشکرد” کەس نایەوێت بەردەوامی کوشتن لەلایەن گروپە بە وەکالەتەکانەوە ببینێت و ئەمریکا بەدوای شەڕ و ململانێی بەربڵاودا نییە، بەڵکو ئامادەیە هەنگاو بنێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکانی وەک حزبوڵڵا و حەماس”.
بە گووتەی ناوبراو، حکومەتی ئەمریکا بەدوای چارەسەری خێرای قەیرانی ناوچەکەدا دەگەڕێت، بەڵام ئەم ڕێگایە تەنیا کاتێک دەستەبەر دەبێت کە تاران بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە بە وەکالەت و توندوتیژی بێمانا ڕابگرێت و بچێتە ناو دانوستانی جددی”.

































































