مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
حكومەتی توركیا لە چوارچێوەی هەڵمەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، ژمارەیەك هاووڵاتی وڵاتەكەی دەستگیر كرد كە لەنێویاندا چەندین ئەكتەری ناودار و ڕاگەیاندنكاری بەناوبانگی تێدایە.
ڕۆژنامەی (یەنی شەفەق) ی توركیی لە هەواڵێكی دا ئاشكرای دەكات هەر یەك لە (ئیلا ڕۆمیسا) كچە بێژەر لە كەناڵی ( show TV ) و (هاندا ساریا ئۆغڵۆ و میلتەم ئەسیەت) دوو كچە بێژەری دیكە لە كەناڵی (Beyaz Tv) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر، دەستگیر كراون.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە “لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا 20 كەسایەتی ناسراوی هونەری و مۆسیقا و نواندن و ڕاگەیاندنكار، بە گومانی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر ڕاپێچی بەردەم دادگا كراون لە ئیستەنبوڵ.”

































































