پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی سۆران:
راگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری لە هەواڵێکیدا دەڵێت:” ئەنجامدانی نەشتەرگەری لێکدانی دەماری خوێنبەرو و خوێنهێنەری دەستی بۆ چارەسەر خوازێک لەهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری ئەنجام دراو ئەمە بەهاووڵاتییانی خۆشەویستی ڕادەگەینین.
ئەوەش خراوەتەڕوو:” لەمەو بەدواوە ئەم جۆرە نەشتەرگەریانە لەهۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری ئەنجامدەدرێن، هاوکات نەشتەرگەریەکە لەلایەن د.ئارام بەختیار پسپۆر لەنەشتەرگەری دڵ وسینگ و بۆڕییەکانی خوێن ئەنجامدراوە .”